ئەو مامۆستا پایەبەرزە کە تەمەنی بەبەرەکەتی لە ڕێی خزمەت بە قوڕئان و فێرکاری و ڕاهێنانی ڕەچەڵەکی داهاتوو بەسەر برد، هەمیشە نموونەی ڕەوشت و ئەخلاق بوو بۆ قوتابییەکانی.
مامۆستا مستەفایی نەک هەر مامۆستای تەجوید و خوێندنەوەی قوڕئانی پیرۆز بوو، بەڵکوو بە بیری ورد و ختوورەی دڵسۆزانەی بۆ گەشەسەندنی فەرهەنگی قوڕئانی، لە دڵەکاندا هەرمان دەمێنیتەوە. نەمانی بەڕێزیان خەسارێکی گەورەیە بۆ هەموومان و یاد و بیرەوەری ئەو بۆ هەمیشە لە مێشک و بیرماندا دەمێنیتەوە.
پێگەی ڕاگەیاندنی ئیسلاح، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، ئەندامانی جەماعەت، قوتابیان و کۆمەڵگەی قوڕئانی وڵات و ناوچە دەکات. لە خوای گەورە داواکارین کە ڕۆحی پاکی ئەو زانا بەڕێزە لەگەڵ پێغەمبەران و پیاوچاکان کۆ بکاتەوە.
انا لە و انا الیە راجعون
بۆچوونهکان